بزانە ئامێری ئەی تی ئێمی بانکەکە چەند لە ماڵەکەت یان لە شوێنی کارکردنت نزیکە
بانك و هاوبەشەکان
هاوبەشی
هاوبەشی ژینگەیەکی گرنگ دابین دەکات بۆ پەرەپێدانی پارەدان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، کە چارەسەریەکانی پارەدان و پابەندبوون بە ڕێساکان و ئۆفەرە سەرنجڕاکێشەکان و زۆرخزمەتگوزاری تر لەخۆدەگرێت
هەڵبژاردنی بانکی گونجاو: چوار خاڵ ڕەچاو بکە
کاتی کە بڕیار دەدەیت کام بانك هەڵبژێریت زۆر گرنگە چەند خاڵێك ڕەچاو بکەیت تا بزانیت کام بانك لە هەمووی گونجاوترە بۆ تۆ:
1. چۆنیەتی گەیشتن بە بانکەکە و تۆڕی لقەکانی:
2. جۆری هەژماری بانکی و تایبەتمەندیەکانی:
بەراوردێك بۆ جۆرە جیاوازەکانی هەژمارە بانکیەکان و تایبەتمەندیەکانیان بکە، وەك، هەژماری پاشەکەوتکردن و هەژماری سپاردەی جێگیر. و سەیرێکی ڕێژەی سوود بکە کە بانکەکان پێشکەشی دەکەن بۆ هەژماری پاشەکەوتکردن و هەژمارەکانی سپاردەی جێگیر چونکە بەمە دەتوانیت داهاتی زیاترت دەستکەوێت. هەروەها بزانە ئەگەر بانکەکە خزمەتگوزاری دیجیتاڵی پێشکەش دەکات یا خود نا چونکە ئەمە کارئاسانی زۆر دەبەخشێت.
بەراوردێك بکە بۆ شەفافیەت سەبارەت بە خزمەتگوزاریە جیاوازەکان، وەك، کرێی بەردەوامبوونی هەژمارەکە و کرێی ئەنجامدانی مامەڵەکان. بگەڕێ بەدوای ئەو هەژمارانەی کە کەمترین تێچووی تیایە بۆ ئەوەی پارەت بەفیڕۆ نەدەیت بۆ تێچووی ناپێویست
4. بەرهەم و خزمەتگوزاریە داراییەکان:
شارەزایی پەیدا بکە دەربارەی خزمەتگوزاریەکانی تری بانکەکە: وەك، بانکینگی دیجیتاڵی بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکان بەبێ گرفت، قەرزی کەسی، قەرزی خانوبەرە، قەرز بۆ کڕینی ئوتومبێل، وەبەرهێنان، کڕینی بیمە. دڵنیا بە لەوەی ئەم خزمەتگوزاریانە لەگەڵ ئامانجە داراییەکانت دەگونجێن. ئەگەر پلانی ئەوەت هەیە کە لە داهاتوو قەرز وەرگریت لە بانك ڕێژەی سوودی بانکە جیاوازەکان بەراورد بکە.
بە ڕەچاوکردنی ئەم هۆکارە گرنگانەی سەرەوە دەتوانیت بە دڵنیاییەوە هەژمارێکی بانکی هەڵبژێریت کە لەگەڵ شێوازی ژیانت و ئامانجە داراییەکانت بگونجێت. بڕیار وەرگرتن دوای تێڕوانینی قووڵ ڕێگا خۆش دەکات بۆ سەرکەوتنی دارایی و ئاسانکاری لە کارەکانت
بانکە بەشداربووەکان
ژمارەی پەیوەندی: 3002 928 773
ژمارەی پەیوەندی: 8888 765 750
ژمارەی پەیوەندی: 5700 211 066
ژمارەی پەیوەندی: 6566
ژمارەی پەیوەندی: 7444 777 780
ژمارەی پەیوەندی: 9777 777 750
ژمارەی پەیوەندی: 3584 194 790
بەم نزیکانە ژمارەی هاوبەشی بانکەکان زیاتر دەبن کە بەژداری پڕۆژەی هەژماری من دەکەن
خزمەتگوزاری بانکەکان و نرخەکانیان
| # | پێناسە | جۆرەکانی پارەدان | نرخ |
| 1 | نرخی کردنەوەی هەژمار | پارەدان ساڵی یەک جار | بەخۆرایی |
| 2 | کرێی بەرێوبردنی ئەژمێرەکەت | مانگانە | بەخۆرایی |
| 3 | نرخی وەرگرتنی موچەی مانگانە | مانگانە | 2,000 دیناری عێراقی |
| 4 | کارت بۆ هەر سێ ساڵ جارێک | مانگانە | 500 دیناری عێراقی |
| 5 | نرخی دروستکردنی کارتی لەکارکەوتوو | پارەدان ساڵی یەک جار | 15,000 دیناری عێراقی |
| 6 | نرخی دروستکردنی کارتی بزربوو یا خود دزراو | پارەدان ساڵی یەک جار | 15,000 دیناری عێراقی |
| 7 | نرخی ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکەکەت | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | بەخۆرایی |
| 8 | نرخی ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێکی تر | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | 0.004% (بە کەمترین نرخ کە 1,000 دیناری عێراقی) |
| 9 | نرخی کڕینی ئۆنلاین | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | بەخۆرایی |
| 10 | نرخی کڕین لە خاڵەکانی فرۆشتن | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | بەخۆرایی |
| 11 | نرخی نێوان لقەکان | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | بەخۆرایی |
| 12 | دەرکردنی کارتی پێشوەختە | پارەدان ساڵی یەک جار | بەخۆرایی |
| 13 | دەرکردنی ژمارەی نهێنی بۆ ئامێری ڕاکێشانی پارە | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | 7,000 دیناری عێراقی |
| 14 | دەرکردنی کارتی بانکی بۆ سێ ساڵ | سێ ساڵ جارێک | 35,000 دیناری عێراقی |
| 15 | بانکی ئۆنلاین | مانگانە | بەخۆرایی |
| 16 | ئەپی مۆبایل | مانگانە | بەخۆرایی |
| 17 | بەیاننامەی ئەلکترۆنی | مانگانە | بەخۆرایی |
| 18 | ئاگادارکردنەوەی کورتەنامە | مانگانە | بەخۆرایی |
| 19 | خزمەتگوزاری کڕیاران | مانگانە | بەخۆرایی |
بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI): خزمەتگوزاری بانکەکان و نرخەکانیان
| # | پێناسە | جۆرەکانی پارەدان | نرخ |
| 1 | نرخی کردنەوەی هەژمار | یەک جار | بەخۆرایی |
| 2 | کرێی بەرێوبردنی هەژمارەکەت | مانگانە | بەخۆرایی |
| 3 | نرخی وەرگرتنی موچەی مانگانە | مانگانە | 2,000 دیناری عێراقی |
| 4 | دەرکردنی کارت | یەک جار | 15,000 دیناری عێراقی |
| 5 | نرخی دەرکردنی کارتی سێیەم | یەک جار | 25,000 دیناری عێراقی |
| 6 | نرخی دروستکردنی کارتی لەکارکەرتوو | یەک جار | 25,000 دیناری عێراقی |
| 7 | نرخی ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکەکەت | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | بەخۆرایی |
| 8 | نرخی ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێکی تر | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | 0.004% (بە کەمترین نرخ کە 1,000 دیناری عێراقی) |
| 9 | نرخی کڕینی ئونلاین | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | 1.96% بۆ 2% |
| 10 | نرخی کڕین لە خاڵەکانی فرۆشتن | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | 1.96% بۆ 2% |
| 11 | نرخی نێوان لقەکان | پارەدان بۆ هەر مامەڵەیەک | 0.001% (بە کەمترین نرخ کە 5,000 دیناری عێراقی) |
| 12 | دەرکردنی ژمارەی نهێنی بۆ ئامێری ڕاکێشانی پارە | یەک جار | 10,000 دیناری عێراقی |
| 13 | دەرکردنی کارتی بانکی بۆ سێ ساڵ | سێ ساڵ جارێک | 70,000 دیناری عێراقی |
| 14 | بانکی ئۆنلاین | مانگانە | بەخۆرایی |
| 15 | ئەپی مۆبایل | مانگانە | بەخۆرایی |
| 16 | بەیاننامەی ئەلکترۆنی | مانگانە | بەخۆرایی |
| 17 | ئاگادارکردنەوەی کورتەنامە | پارەدان ساڵی یەک جار | 75,000 دیناری عێراقی |
| 18 | خزمەتگوزاری کڕیاران | مانگانە | بەخۆرایی |