سیاسەتی تایبەتمەندی
لە هەژماری من نهێنی بەکارهێنەرانمان بەرز ڕادەگرین و پابەندین بە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانیان. ئەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی باس لە چۆنیەتی کۆکردنەوە و بەکارهێنان و پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەرانمان دەکات کاتی کە ماڵپەڕی پرۆگرامی هەژماری من بەکاردەهێنن.
کۆکردنەوەی زانیاری:
ئێمە زانیاری کەسی لە بەکارهێنەران کۆدەکەینەوە کاتێك کە خۆبەخشانە پێمان دەدەن لە کاتی پرۆسەی تۆمارکردن بۆ پرۆگرامی هەژماری من، یان لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕم لە ماڵپەڕەکەماندا. لەوانەیە زانیاریە کەسییەکان ئەمانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت؛ ناوی تۆ و ناونیشانی ئیمەیڵت و ژمارەی تەلەفۆنت و زانیاری تری پەیوەندی پێوەکردن. هەروەها لەوانەیە ئێمە زانیاری دەربارەی شوێن و هەڵبژاردەی زمان و زانیارییە دیمۆگرافییەکانی تری تۆ کۆبکەینەوە.
بەکارهێنانی زانیاری کەسی:
ئێمە ئەو زانیارییە کەسییانەی کە کۆیان دەکەینەوە بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکاریان دەهێنین:
· کردنەوەی هەژماری بانکی و پرۆسێسکردنی مووچە بەناوی سودمەندانەوە
· دابینکردنی زانیاری و نوێکاری دەربارەی پرۆگرامی هەژماری من و خزمەتگوزارییەکانی
· وەڵامدانەوەی پرسیار و داواکارییەکانی بەکارهێنەر
· پەرەپێدانی ماڵپەڕ و خزمەتگوزارییەکانمان
هاوبەشکردن و ئاشکراکردنی زانیاری:
ئێمە بەبێ ڕەزامەندی تۆ زانیارییە کەسییەکانت نافرۆشین و بەکرێ نادەین و هاوبەشی ناکەین لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەم، مەگەر بەپێی یاسا داوامان لێبکرێت. بەڵام لەوانەیە ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ لەگەڵ پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکانمان هاوبەش بکەین کە ئەمان بەپێی گرێبەست پابەندن بە پاراستنی نهێنی زانیارییەکانت و تەنها بۆ ئەو مەبەستانە بەکاریدەهێنن کە بۆیان ڕوون کراوەتەوە.
ئاسایشی داتا:
ئێمە ڕێوشوێنی ئەمنی گونجاومان خستوەتەبەر بۆ پاراستن لە دەستڕاگەیشتن یان گۆڕانکاری کردن یان ئاشکراکردن یان لەناوبردنی زانیارییە کەسییەکانی تۆ بەبێ مۆڵەت. لەو کاتەی کە ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ئاسایشی زانیارییەکانت، تکایە ئەوە بزانە کە هیچ شێوازێکی گواستنەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە تەواوی پارێزراو نییە و ئێمە ناتوانین گەرەنتی ئاسایشی ڕەهای زانیاریە کەسییەکانی تۆ بکەین.
نوێکاری لە سیاسەتی پاراستنی نهێنی:
ئێمە مافی ئەوەمان هەیە کە ئەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی جار بەجار نوێ بکەینەوە و هەر گۆڕانکارییەك بەسەر سیاسەتەکە بێت لەم لاپەڕەیەدا بڵاوی دەکەینەوە. بە بەردەوامبوونت لە بەکارهێنانی ماڵپەڕی پرۆگرامی هەژماری من، تۆ ڕەزامەندی دەدەیت لەسەر کۆکردنەوە و بەکارهێنان و ئاشکراکردنی زانیارییە کەسییەکانت هەروەك وەک لەم سیاسەتی پاراستنی نهێنیدا باسکراوە.