Skip to main content Skip to footer

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی پڕۆژەی هەژماری من دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان - بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە تیمی هەژماری من، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتە بانکیەکەیان و تەواوکردنی خۆتۆمارکردنیان لە پڕۆژەکە. 

لە دیداره‌که‌دا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەی هەژماری من دووپاتکردەوە و ستایشی ئەو تیمە لاوەی کرد کە پڕۆژەکە بەڕێوە دەبەن. 

تیمەکە لە خاتوو شیلان دۆسکی، بەرپرسی پڕۆژە تایبەتەکان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران، بە یاوەری ئاراس سەڵاح، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من، پێکهاتبوون.

پڕۆژەی هەژماری من، پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆران، و تاکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی تاکو کۆتایی ساڵی 2025 پڕۆژەکە تەواو بکات.

ئاگادارکردنەوە لە "کوکیز"

بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی ڕێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی پڕۆژەی هەژماری من "کوکیز" بە کاردێنێت