زیاتر لە 900,000 فەرمانبەری کەرتی گشتی کارتی بانکییان لە ڕێگەی هەژماری من وەرگرتووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت کە زیاتر لە 900,000 فەرمانبەری کەرتی گشتی کارتی بانکییان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەرگرتووە.
پڕۆژەی هەژماری من، لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
ئەم هەنگاوە دوای ئاگادارکردنەوەی دوایی بەغدایە سەبارەت بە ڕاگرتنی مووچەی نەختینە. حکومەتی هەرێمی کوردستان هانی هەموو سوودمەندانی ماوە دەدات کە خۆتۆمارکردنیان تەواو بکەن و کارتە بانکییەکانیان وەربگرن، بۆ ئەوەی هیچ دواکەوتنێک لە مووچەکانیان ڕوو نەدات.
بانکە بەشداربووەکانیش نزیکەی 700 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دامەزراندووە, کە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی ATMـەکان تا کۆتایی پڕۆژەکە زیاتر لە 1,000 دانە بێت.