Skip to main content Skip to footer

زیاتر لە 720,000 مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 720 هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین، پێشمەرگە و ئاسایش و خانەوادەی شەهیدان مووچەی مانگی دوو بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.

خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی دوو وەردەگرن بەپێی پارێزگا

پارێزگا

سوودمەند

هەولێر

353,331

سلێمانی

185,542

دهۆک

175,262

هەڵەبجە

7,971

کۆی گشتی

722,106

تا ئێستا، زیاتر لە 900,000 مووچەخۆر خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من. جێگای باسە کە لەچوارچێوەی پرۆژەکە نزیکەی 572 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن.

پڕۆژەی هەژماری من، کە دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران،  لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

ئاگادارکردنەوە لە "کوکیز"

بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی ڕێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی پڕۆژەی هەژماری من "کوکیز" بە کاردێنێت