Skip to main content Skip to footer

زیاتر لە 600,000 مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 600,000 مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین و خانەوادەی شەهیدان مووچەی مانگی نۆ بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.

خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن بەپێی پارێزگا

پارێزگا

سوودمەند

هەولێر

312,051

سلێمانی

129,864

دهۆک

160,266

کۆی گشتی

602,181

تا ئێستا، زیاتر لە 900,000 مووچەخۆر خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من. جێگای باسە کە لەچوارچێوەی پرۆژەکە زیاتر لە 500  ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن.

پڕۆژەی هەژماری من، کە دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران،  لە ساڵی 2023 لە لای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

ئاگادارکردنەوە لە "کوکیز"

بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی ڕێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی پڕۆژەی هەژماری من "کوکیز" بە کاردێنێت