زیاتر لە 1 ملیۆن مووچەخۆری کەرتی گشتی لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 1 ملیۆن مووچەخۆری کەرتی گشتی مووچەی مانگی حەوت بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.
پڕۆژەی هەژماری من، لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. تا ئێستا، زیاتر لە 1 ملیۆن مووچەخۆر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من کە 1 ملیۆن مووچەخۆری کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەکە.
لەچوارچێوەی پرۆژەکە، لەلایەن بانکە بەشداربووەکان نزیکەی 800 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن. وا بڕیارە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی هاتنی ئەم ساڵە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە 1,000 ئامێر تێبپەڕێنێت کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ڕێساکانی بانکی ناوەندی عێڕاق.
خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن بەپێی پارێزگا
|
پارێزگا |
سوودمەند |
|
هەولێر |
420,000 |
|
سلێمانی |
360,000 |
|
دهۆک |
196,000 |
|
هەڵەبجە |
25,000 |
|
کۆی گشتی |
1,001,000 |