نزیکەی 800,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە نزیکەی 800 هەزار مووچەخۆری کەرتی گشتی مووچەی مانگی پێنج بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.
پڕۆژەی هەژماری من، لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. تا ئێستا، زیاتر لە 800,000 مووچەخۆر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من کە 900,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەکە.
لەچوارچێوەی پرۆژەکە، لەلایەن بانکە بەشداربووەکان زیاتر لە 600 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن. وا بڕیارە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە ژمارەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە 1,000 ئامێر تێبپەڕێنێت کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ڕێساکانی بانکی ناوەندی عێڕاق.
خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی پێنچ وەردەگرن بەپێی پارێزگا
|
پارێزگا |
سوودمەند |
|
هەولێر |
373,300 |
|
سلێمانی |
227,600 |
|
دهۆک |
181,900 |
|
هەڵەبجە |
12,950 |
|
کۆی گشتی |
795,750 |