Skip to main content Skip to footer

نزیکەی 736 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە نزیکەی 736 هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین، پێشمەرگە و ئاسایش و خانەوادەی شەهیدان مووچەی مانگی سێ بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.

خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی سێ وەردەگرن بەپێی پارێزگا

پارێزگا

سوودمەند

هەولێر

358,224

سلێمانی

192,496

دهۆک

176,521

هەڵەبجە

8,617

کۆی گشتی

735,858

تا ئێستا، زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من. جێگای باسە کە لەچوارچێوەی پرۆژەکە نزیکەی 572 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن.

پڕۆژەی هەژماری من، کە دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران،  لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

ئاگادارکردنەوە لە "کوکیز"

بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی ڕێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی پڕۆژەی هەژماری من "کوکیز" بە کاردێنێت