Skip to main content Skip to footer

زیاتر لە 760,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆری کەرتی گشتی مووچەی مانگی چوار بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.

پڕۆژەی هەژماری من، لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. تا ئێستا، زیاتر لە 900,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من.

لەچوارچێوەی پرۆژەکە، لەلایەن بانکە بەشداربووەکان زیاتر لە 600 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن. وا بڕیارە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە ژمارەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە 1,000 ئامێر تێبپەڕێنێت کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ڕێساکانی بانکی ناوەندی عێڕاق.

خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی چوار وەردەگرن بەپێی پارێزگا

پارێزگا

سوودمەند

هەولێر

364,800

سلێمانی

208,200

دهۆک

179,000

هەڵەبجە

10,410

کۆی گشتی

762,500

ئاگادارکردنەوە لە "کوکیز"

بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی ڕێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی پڕۆژەی هەژماری من "کوکیز" بە کاردێنێت