زیاتر لە 465,000 مووچەخۆر مووچەی مانگی شەش لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 465،000 مووچەخۆری حکومی، مووچەی مانگی شەش بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.
پڕۆژەی هەژماری من کە پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گشتگیری دارایی و بانکی، لەوکاتەوەی کە لە ساڵی 2023 دەستیپێکردووە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، و ئامانجیەتی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار بکات و مووچەکانیان پێبدات.
خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی شەش وەردەگرن بەپێی پارێزگا
|
پارێزگا |
سوودمەندان لە فەرمانبەرانی حکومی |
|
هەولێر |
262,050 |
|
سلێمانی |
71,120 |
|
دهۆک |
132,500 |
|
گشت |
465,670 |
تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 900,000 سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکومی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من. هەروەها زیاتر لە 450 ئامێری ڕاکێشانی پارە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە ئەمەش دڵنیای دەدات لە دەستراگەیشتنی مووچەخۆران بە پارەکانیان بە درێژایی 24 کاتژمێری ڕۆژانە.