Skip to main content Skip to footer

ناوت تۆمار بکە لە هەژماری_من

 بە هاوکاری بریکارەکانمان ناو تۆمارکردنت لە شوێنی کارەکەت ئەنجامدەدرێت

ناوت تۆمار بکە لە هەژماری من

   بە هاوکاری بریکارەکانمان ناو تۆمارکردنت لە شوێنی

کارەکەت ئەنجامدەدرێت

 

کارەکە چۆن ئەنجام دەدرێت

 لە ماوەی 18 مانگدا سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەك لەدوای یەك دەست دەکەن بە گواستنەوە بۆ سیستەمی نوێی مووچەدان، ئەمەش بەپێی خشتەیەکی پێشوەختەی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت. کاتێک کە ناوی مووچەخۆران تۆمارکرا ئیتر مووچەکانیان لە بانکە تایبەتەکەوە وەردەگرن و دەتوانن پارەکەیان بە کاش ڕابکێشن لە تۆڕێکی فراوانی ئامێری ئەی تی ئێم ATM کە لە سەرانسەری کوردستان دابیندەکرێن.

 

ئەم بەشەی خوارەوە سەرجەم ووردەکاریەکان پیشان دەدات کە چۆن فەرمانبەری کەرتی گشتی ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە هەژماری من (تکایە سەیری خشتەی تۆمارکردن بکە)

چۆنیەتی ناو تۆمارکردن

پڕۆسەکە

1. ناسنامە لەگەڵ خۆت بێنە

بۆ ئەوەی ناسنامەکە لە کاتی ناو تۆمارکردن بۆ پرۆژەکە پشتڕاست بکرێتەوە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەبێت لە ڕۆژی ناو تۆمارکردندا یەکێك لەم دوو ناسنامەیەی خوارەوەیان پێبێت:

·        هەڵبژاردە 1: کارتی نیشتیمانی + کارتی زانیاری. دەبێت هەردوو ناسنامەت پێبێت

·        هەڵبژاردە 2: ناسنامەی باری شارستانی+ ڕەگەزنامە+ کارتی زانیاری

2. ناو تۆمارکردنەکەت تەواو بکە

ناو تۆمارکردنت لە پرۆگرامەکە لە شوێنی کارەکەتدا دەبێت و پێشوەختە لە لە بەرواری دیاریکراو ئاگاداردەکرێیتەوە

(سەیری خشتەی تۆمارکردن بکە ).

لە ڕۆژە دیاریکراوەکاندا بریکاری هەژماری من لە شوێنی کارەکەتدا ئامادە دەبن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن بۆ تۆمارکردنی ناوت لە پرۆژەکە.

بریکاری هەژماری من سەیری ناسنامەکانت دەکات و زانیارییەکانت دەخاتە ناو سیستەمەکە و ئەگەر هەر پرسیارێکت هەبێت سەبارەت بە پرۆگرامەکە ئامادەیە وەڵامت بداتەوە. 

3. بەڵگەی تۆمارکردنت

بڕیکارەکانی پڕۆژەی هەژماری من ناو تۆمارکردنت پشتڕاست دەکەنەوە بەرلە وەرگرتنی مووچەی مانگی داهاتوو.  

پێویستە ناوت تۆمارکردبێت لە پرۆگرامی هەژماری­ من بۆ ئەوەی بتوانیت مووچەکەت وەربگریت

4. کارتی بانکیت وەربگرە

لە پاش کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکی دلخۆازی خوت، بانکەکەت هەوڵدەدات بە کردنەوەی کارتێکی بانکی کە لە وڵاتانی دەرەوەش دانپێدانراوە.

 کاتێک کارتەکەت ئامادە دەبێت ئاگادارکردنەوەت پێدەگات بوو وەرگرتنی کارتی بانکیت، تکایە ناسنامەیەک لەگەڵ خۆت ببە کە دەچیت بوو وەرگرتنی کارتەکەت.

بو زانیاڕی زیاتر، پەیوەندیمان پێوە بکە.

ئاگادارکردنەوە لە "کوکیز"

بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی ڕێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی پڕۆژەی هەژماری من "کوکیز" بە کاردێنێت