پرۆژەی هەژماری من دەستپێشخەرییەکە بۆ دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کەرتی گشتی بە ئامانجی باشترکردنی کارایی،بەرچاوڕوونی و گشتگیری دارایی.ئامانجی ئەم پڕۆژەیە باشترکردنی ئەزموونی وەرگرتنی مووچەکەتە بە جۆرێک کە سوودمەندان پێویست ناکات سەردانی بانکە گشتیەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مۆچەکانیان مۆچەکەت ٢٤ کاتژمێر بەردەستە لە هەرئامێرێکی ئەی تی ئێم.
پێناساندنی پرۆگرامەکە و شایستەیی
ئایا من شایستەی ئەو پرۆگرامەم؟
پرۆگرامی هەژماری من سەرجەم فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەگرێتەوە.
پێشمەرگە، خانەنشینان، خێزانی شەهید، سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و موختارەکان.
نوێکاری پڕۆژەکە و پشتگیری
ئایا چۆن ئاگاداری نوێکاری و گۆڕانکارییەکانی پرۆگرامی هەژماری_من بم؟
بۆ ئاگاداربوون لە نوێکاری و گۆڕانکارییەکانی پرۆژەی هەژماری_من دەتوانن بە بەردەوامی سەردانی لاپەڕەی فەیسبووکی پڕۆژەکە و ماڵپەڕی فەرمی پرۆژەکە بکەن لە https://myaccount.gov.krd
ئایا چۆن دەتوانم پەیوەندی بکەم ئەگەر پرسیاری زیاترم هەبێت سەبارەت بەپرۆژەی هەژماری_من؟
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پرۆژەی هەژماری_من دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری چاودێری یا خود بەڕێوەبەری یەکەی ژمێریاری خۆتان بکەن
ناو تۆمارکردن، کڕیاری خۆت بناسە، سەلامەتی داتاکان
(کڕیاری خۆت بناسە) چییە و بۆچی گرنگە KYC
(کڕیاری خۆت بناسە): پرۆسەیەکە کە بانکی ناوەندی داوای دەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت کاتێک کە هەژماری بانکیت دەکەینەوە
ئایا زانیارییەکانی (کریاری خوت بناسە) دەربارەی من لەگەڵ لایەنەکانی تردا هاوبەش دەکرێن؟
زانیارییەکانی KYC (کڕیاری خۆت بناسە) بە شێوەیەکی پارێزراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و تەنها لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوبەش دەکرێت وەك بانکی ناوەندی، ئەمەش بە مەبەستی پابەندبوون بە ڕێساکانە و بەپێی یاساکانی پاراستنی زانیارییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئایا دەتوانم زانیاریەکانی پرۆسەی کڕیاری خۆت بناسە (KYC) نوێبکەمەوە پێش کردنەوەی هەژماری بانکی؟
نەخێر، تەنها دەتوانیت زانیاریەکانت لەڕێگەی بریکارەکانی هەژماری منەوە پڕبکەیتەوە بۆ پڕۆسەی کڕیاری خۆت بناسە (KYC) یان لەڕێگەی ئەو فۆڕمانەی بەسەر یەکە ژمێریاریەکاندا دابەشکراون.
چ بەڵگەنامەیەکم پێویستە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی؟
دەبێت یەك لەم دوو هەڵبژادەی خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنیت:
هەڵبژاردە 1: کارتی نیشتیمانی + کارتی زانیاری. دەبێت هەردوو ناسنامەت پێ بێت.
هەڵبژاردە 2: ناسنامەی باری شارستانی + ڕەگەزنامە + کارتی زانیاری. دەبێت هەر سێ ناسنامەت پێ بێت.
بەڵێ، داتاکانتان پارێزراون پرۆژەی #هەژماری_من پابەندە بە ستانداردە توندەکانی ئاسایشی داتا و پاراستنی نهێنی بۆ پاراستنی سودمەندان وەك، کەناڵە پارێزراوەکانی پەیوەندیکردن، کۆدکردن، کۆنترۆڵکردنی دەستڕاگەیشتن، و ووردبینی بەردەوام.
خشتەی ناو تۆمارکردن
کەی چاوەڕوان دەکرێت کە سوودمەندانی کەرتی گشتی سوود لە هەژماری بانکیان بکەن؟
ناوی سەرجەم سودمەندانی کەرتی گشتی لە پرۆژەی هەژماری_من تۆمار دەکرێت و دەتوانن لە ماوەی ٢٤ مانگی داهاتوودا دەست بکەن بە بەکارهێنانی هەژماری خۆیان لە بانکە تایبەتەکان.
بۆ زانینی زیاتر دەربارەی کاتی ناو تۆمارکردنەکە تکایە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی پڕۆژەی هەژماری_من بکەن. هەروەها ئاگادار دەکرێیتەوە بە ماوەیەکی کەم بەر لە نۆرە هاتنی یەکەی کارکردنت بۆ ناو تۆمارکردنەکە.
ناو تۆمارکردن بۆ پرۆژەکە
ئایا دەتوانم بانکی دڵخوازی خۆم هەڵبژێرم؟
بەڵێ، دەتوانیت بانکی دڵخوازی خوت هەڵبژێریت لە لیستی بانکە بەشداربووەکان لە پرۆژەی هەژماری_من. تکایە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی پرۆژەکە بکەن بۆ زانینی سەرجەم بانکە هاوبەشە فەرمییەکان.
چۆن دەتوانم هەژماری بانکی سەر بە پرۆژەکە بکەمەوە؟
لە ڕۆژی ناو تۆمارکردن دەبێت یەك لەم دوو هەڵبژادەی خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنیت:
هەڵبژاردە 1: کارتی نیشتیمانی + کارتی زانیاری. دەبێت هەردوو ناسنامەت پێ بێت.
هەڵبژاردە 2: ناسنامەی باری شارستانی + ڕەگەزنامە + کارتی زانیاری. دەبێت هەر سێ ناسنامەت پێ بێت.
چۆن دەتوانم هەژمارەکەم کارابکەم بۆ بەکارهێنان؟
لە دوای کردنەوەی هەژمارەکەت لە لایەن بانکی دڵخوازتەوە ئاگاداردەکرێیتەوە بۆ وەرگرتنی کارتی بانکی و ژمارەی نهێنی بەکارهێنانی کارتەکەت دواترئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بکە کە لەگەڵ کارتەکەدا هاتووە بۆ بەکارخستنی کارتەکە و بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە بەکارهێنانی هەژمارەکەت بۆ مامەڵەکردن و پارە دانان لەناو هەژمارەکەت و ڕاکێشانی پارە.
چی دەبێت ئەگەر هەژمارێکم هەبێت لەگەڵ یەکێک لە بانکە هاوبەشەکان؟
کاتی ناو توماڕکردندا پرسیارت لێدەکرێت کە ئایا هەژمارێکی بانکیت هەیە لەگەڵ بانکەکان؟ ئەگەرهەژماری بانکیت هەبێت ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکەت دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگەت پێبدات بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی هەژمارەکەت بۆ وەرگرتنی مووچەکەت.
وەرگرتنی کارتی بانکی و ژمارەی نهێنی بەکارهێنانی کارتەکە
چۆن و لە چ کاتێک کارتە بانکیەکەم لەگەڵ ژمارەی نهێنی PIN وەردەگرم؟
دوای کردنەوەی هەژماری بانکی لەلایەن بانکی هەڵبژێردراوەوە و ئامادەبوونی کارتە بانکیەکەت، دەتوانیت کارتە بانکیەکەت وەربگریتەوە. بەپێی ئەو بانکەی هەڵتبژاردووە، دەتوانی کارتەکەت وەربگریتەوە لە بانکێکی حکومی دوای ئەوەی نامەت پێگەیشت دەربارەی ئەو بانکەی کارتەکەتی لێوەردەگریت، ناونیشانەکەی هەروەها کاتی وەرگرتنی کارتەکەت یاخود لەڕێگەی یەکە ژمێریاریەکەتەوە ئاگادار دەکرێیتەوە.
تیمەکانمان بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ هەموو کارت و ژمارە نهێنیەکان دەکەن. بەڵام، ئەگەر دواکەوتنێک هەبوو لەکاتی وەرگرتنی کارتەکەت، تکایە پەیوەندی بە تیمی خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەت.
لەکاتی هەبوونی کێشە لەگەڵ ژمارەی نهێنی (PIN)، تکایە پەیوەندی بکە بەئەو بانکە تایبەتەی هەڵتبژاردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەت.
دابەشکردنی مووچە
مووچەکەت ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژمارە تایبەتەکەت و دەتوانی مووچەکەت لە زیاتر لە ١،٢٠٠ لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ڕابکێشیت کە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێن.
یەکە ژمێریاریەکەت لەکاتی بەدیجیتاڵیکردنی مووچەکەت ئاگاداردەکرێتەوە.
لەکاتی بەدیجیتاڵیکردنی مووچەکەت بەم شێوەیە مانگانە دەتوانیت مووچەکەت وەربگریت.
ئایا دەتوانم بەردەوامبم لەوەرگرتنی مووچەکەم لە بانکە گشتیەکان؟
نەخێر، پێدانی مووچە لەڕێگەی بانکە گشتیەکانەوە دەوەستێت. بەڵام، ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لەنزیک بانکە گشتییەکان دەدۆزرێنەوە، یاخود لەهەر شوێنێک ئامێری ڕاکێشانی پارەی تێیدا بەردەستبێت.
بۆ زانینی ناونیشانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، تکایە سەردانی وێبسایتی هەژماری من بکەو ئامرازی "دۆزەرەوەی ئامێری ڕاکێشانی پارە" (ATM Locator) بەکاربهێنە.
ئایا بەردەوامدەبم لەوەرگرتنی مووچەکەم لەو بەروارانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویان دەکاتەوە؟
بەڵێ، مەگەر لەڕێگای نامەوە کاتێکی دیکەت بۆ دیاریکرا. دەتوانیت پرسیار لە یەکەی کارگێڕی بکەیت بۆ پێدانی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەربارەی کاتی وەرگرتنی مووچەکەت.
نامەیەک لەڕێگای ئەو بانکەی هەڵتبژاردووە پێتدەگات کە تێیدا ئاگاداردەکرێیەوە دەربارەی کاتی بەردەستبوونی مووچەکەت بۆ ڕاکێشان لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە.
ئامانجێکی گرنگی ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە هەبوونی پڕۆسەیەکی پێدانی مووچەی سەقامگیر بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لەڕێگای ئاگانامەی ڕاستەوخۆ لەڕۆژی دابەشکردنی مووچە.
پێویستە چی بکەم ئەگەر مووچەکەم بەردەست نەبێت بۆ ڕاکێشان لە ڕۆژی پێدانی مووچە؟
لەکاتی هەبوونی هەر دواکەوتنێک، حکومەت فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە لەڕێگای ئامرازە ناسراوەکانی پەیوەندی. هەروەها یەکەی کارگێڕی پێویستە ئاگادارت بکاتەوە ئەگەر مووچەکەت بە دیجیتاڵی وەردەگری.
ئەگەر دڵنیا نەبوویت و لە ڕۆژی دابشکردنی مووچەدایت، تکایە پەیوەندی بکە لەگەڵ یەکەی کارگێڕی بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست. حکومەت پابەندە بەوەی پڕۆسەیەکی سەقامگیری پێدانی مووچە فەراهەم بکات.
چۆن بزانم مووچەکەم خراوەتە سەر هەژمارەکام؟
یەکەی کارگێڕی پێویستە ئاگاداری کردبێتیەوە ئەگەر مووچەکەت کرابێتە دیجیتاڵی. ئەگەر ڕۆژی پێدانی مووچەبوو، ئەوا لەڕێگای نامەیەکەوە ئاگاداردەکرێیتەوە.
ئایا دەتوانم هەموو مووچەکەم بەیەکجار ڕابکێشم؟
بەڵێ، دەتوانیت هەڕ بڕێک لەهەر كاتێک ڕابکێشیت ئەگەڕ ىڕی پێویست لە هەژمارەکەتدا هەبێت مەگەر مووچەکەت ڕاکێشانی پارە زیاتربێت لەو سنوورەی بانکی هەڵبژێردراوت جێگیری کردووە. تکایە دڵنیابەوە لەو سنوورەی بانکی هەڵبژيردراوت جێگیری کردووە وەک سنووری ڕاکێشانی پارە.
ئایا دەتوانم مووچەکەم بە دۆلار راکێشم یان تەنها بە دينار؟
لە هەموو ئامێرەکانی ئەی تی ئێم دەتوانیت مووچەکەت بە دیناری عیراقی ڕابکێشیت. هەندێك لە بانکەکان لە چەند شوێنی دیاریکراودا (بۆ نموونە فڕۆکەخانە) ئامێری ئەی تی ئێم دادەنێن کە دەتوانیت بە دۆلار پارەکەت وەربگریت، بەڵام گرنگە ئەوە بزانیت کە ئەگەر بتەوێت بە دۆلار پارەکەت وەربگریت ئەوا هەقی ئاڵوگۆڕی دراوەکەی دێتە سەر.
ئایا چی بکەم ئەگەر ئەو بڕەی خرایەسەر هەژمارەکەم هەڵەبوو؟
سوودمەندان پێویستە مانگانە تێچووی ٢،٥٠٠ دیناری عێڕاقی بدەن کە دەکرێت ئەو جیاوازییە ڕوونبکاتەوە لەو بڕەی لە بانک وەردەگیرا. ئەگەر جیاوازییەکە لە ٢،٥٠٠ دیناری عێراقی زیاتربوو، تکایە پەیوەندی بکە بە یەکەی ژمێریاری بۆ دڵنیابوون لەو بڕەی تۆمارکراوە بۆت. ئەگەر كێشەکە بەردەوامبوو، پەیوەندی بکە تیمی خزمەتگوزاری هەژماری من کە یارمەتیت دەدەن لەچارەسەرکردنی کێشەکەت لەزووترین کاتدا.
بەکارهێنانی ئامێری ئەی تی ئێم و پشتگیری
لەکوێ ئامێری ڕاکێشانی پارە بدۆزمەوە و ئایا ژمارەی پێویستی ئامێر هەیە لە هەرێمی کوردستان؟
دەتوانیت نوێترین زانیاری دەربارەی ناونیشانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە و بەردەستی و بانکە بەشداربووەکان لە وێبسایتی هەژماری من بدۆزیتەوە. پڕۆژەی هەژماری من چالاکانە گەشەدەکات و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١،٢٠٠ ئامێری ڕاکێشانی پارە لە هەرێمی کوردستان جێگیرکراون. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت پەیوەندی بە خزمەتگوزاری هاوبەشانی بانکەکەت یاخود سەنتەری پەیوەندییەکانی پڕۆژەی هەژماری من بکەیت.
چۆن ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بەکاربهێنم بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانم؟
بۆ ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەک، کارتە بانکیەکەت بخەرە ناو شوێنی دیاریکراو یاخود کارتەکەت بخەسەر هێمای کارت، دواتر ژمارەی نهێنی PIN بنووسە و هەنگاوەکانی سەر ڕووکاری ئامێری ڕاکێشانی پارە پەیڕەوبکە بۆ ئەو مامەڵەیەی دەتەوێت. بۆ نموونە، ڕاکێشانی پارە، زانینی باڵانس، یاخود گۆڕینی ژمارەی نهێنی PIN.
بۆ زانینی هەنگاوەکان بەوردی، دەتوانیت سوود لە ڤیدیۆی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری ڕاکێشآنی بکەیت کە بەردەستە لە وێبسایتی هەژمای من.
تێبینی: لەکاتی هەبوونی هەر کێشەیەک لەکاتی ئەنجامدانی مامەڵەکەت، دڵنیابەوە لەوەی کارتەکەت بە ڕاستی لەشوێنی پێویست داناوە و دووبارە هەوڵ بدەوە. هەروەها، دڵنیابەوە لەوەی ژمارەی نهێنی PIN بەڕاستی داخڵکراوە. بۆ یارمەتی زیاتر، پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاری بانکی هەڵبژێردراو بکە.
ئایا دەتوانم ئامێری ڕاکێشانی پارەی بانکێک بەکاربێنم جگە لەو بانکەی خۆم هەڵمبژاردووە؟
بەڵێ، دەتوانیت هەر ئامێرێک بەکاربهێنیت. بەڵام، پێویستە ئاگاداربیت لەوەی بڕێک کرێ دەخرێتە سەر هەر مامەڵەیەکی ڕاکێشانی پارە لەو ئامێرانەی سەر بەو بانکە نەبن کەخۆت هەڵتبژاردووە. ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی ئەو بانکەی خۆت هەڵتبژاردووە هیچ کرێیەکی ناخرێتەسەر.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کرێ و سنووری جێگیرکراو، تکایە بگەڕێوە سەر ڕێبەری مەرج و سیاسەتەکانی بەکارهێنانی ئەو بانکەی هەڵتبژاردووە یاخود پەیوەندی بە تیمی خزمەتگوزاری بانکەکەوە بکە.
چۆن داوای یارمەتی بکەم ئەگەر نەمتوانی ئامێری ڕاکێشانی پارە بەکاربهێنم؟
لەماوەی چەند مانگی سەرەتایی پڕۆژەی هەژماری من، بریکارەکانی پڕۆژەکە بەردەست دەبن لەشوێنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بۆ پێدانی یارمەتی پێویست و وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک. هەروەها، دەتوانی هەنگاو بە هەنگاوی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاميرەکانی پارە ڕاکێشان بەکاربهێنیت کە بەردەستە لە وێبسایتی هەژماری من. لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە سەنتەری خزمەتگوزاری بانکەکەت بۆ پێدانی یارمەتی پێویست دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاميرەکانی ڕاکێشانی پارە.
پێویستە چی بکەم ئەگەر ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە کاری نەکرد؟
ئەگەر ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە بۆ ماوەیەکی کاتی لەدەرەوی خزمەتگوزاری بوو، دەتوانیت لەڕێگای ئامرازی "دۆزەرەوەی ئاميری ڕاکێشانی پارە" (ATM Locator) لەناو وێبسایتی هەژماری من نزیکترین ئامێری ڕاکێشانی پارە بدۆزیتەوە. تیمە تەکنیکیەکانی بانکەکان پابەندن بە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بەزووترین کات. لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە سەنتەری خزمەتگوزاری بانکەکەت بۆ پێدانی چارەسەری جێگرەوە بۆ کێشەکەت دەربارەی ئاميرەکانی ڕاکێشانی پارە.
ئایا دەتوانم پارە لەدەرەوەی شارەکەم یان وڵات ڕابکێشم؟
بەڵێ، دەتوانیت هەر بڕە پارەیەک ڕابکێشیت لەهەر ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات و تەنانەت دەرەوەی وڵاتیش. ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی ئەو بانکەی خۆت هەڵتبژاردووە هیچ کرێیەکی ناچێتەسەر، بەڵام ئاميرەکانی بانکەکانی دیکە کرێی ڕاکێشانی دێتەسەر کە بڕەکەی دەگۆڕێت بەپێی بانکەکە. بۆ هەر مامەڵەیەک لەدەرەوەی وڵات، کرێی جیاواز وەردەگیرێت بەپێی جۆری مامەڵەکە. ئێمە پێشنیار دەکەین کە مەرج و سیاسەتەکانی ئەو بانکە بخوێنیتەوە کە هەڵتبژاردووە بۆ وەرگرتنی ڕوونکردنەوەی پێویست دەربارەی کرێی وەرگیراو بۆ هەر جۆرێکی مامەڵە و دڵنیابوون لەوەی کارتەکەت شیاوە بۆ بەکارهێنان لەدەرەوەی وڵات.
ئایا هیچ کرێیەک وەردەگیرێت لەکاتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە؟
ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی ئەو بانکەی خۆت هەڵتبژاردووە هیچ کرێیەکی ناکەوێەتەسەر. بەڵام، ئەگەر پارە لە ئامێرەکانی بانکێکی دیکە ڕابکێشیت ئەوا بەنزیکی ٪٠.٤ کرێ بۆ نزیکەی هەر ١ ملیۆن دینار دەکەوێتەسەر مامەڵەکەت. بۆ زانیاری ورد و تێگەیشتن لە کرێیە جێبەجێکراوەکان بۆ هەر جۆرێکی مامەڵە، تکایە دڵنیابەوە لە خشتەی کرێی جێبەجێکراوی ئەو بانکەی دەتەوێت یاخود پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری هاوبەشان.
ئایا هیچ سنوور هەیە بۆ ئەو بڕە پارەیەی دەتوانم ڕایبکێشم؟
بەڵێ، ڕاکێشانی پارە دەکرێت سنووری هەبێت بەپێی جۆری هەژمارەکەت. بۆ زانینی سنووری بڕی ئەو پارەیەی دەتوانی ڕایبکێشیت یاخود سنووری ڕۆژانەی ڕاکێشانی پارە. تکایە پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاری بانکەکەتەوە بکە بۆ دڵنیابوون لە مەرج و جۆری هەژمارەکەت. بۆ ئەو مامەڵانەی لەدەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێن، سنووری ڕاکێشانی پارە دەگۆڕێت بەپێی ئەو ئامێر و بانکەی بەکاری دەهێنیت لەدەرەوەی وڵات.
ئەگەر مامەڵەکەت تەواونەکرا یاخود ئامێری ڕاکێشانی پارەکە لە باڵانسی هەژمارەکەتی کەمکردەوە بێئەوەی پارەت پێبدات، تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاری بانکەکەت بکە. زانیاری ورد پێشکەشبکە دەربارەی کێشەکەت، بۆ نموونە ناونیشانی ئامێری ڕاکێشانی پارە، بەروار و کاتی مامەڵەکەت یان هەر ئاگانامەیەک ئامێرەکە خستبێتیەڕوو. بانکەکەت لێکۆڵینەوە لە کێشەکە دەکات و لەکاتی ڕاستی و درووستی ئەنجامەکان بڕی باڵانسی هەژمارەکەت بۆ دەگەڕێتەوە دوای پڕۆسەی دڵنیابوونەوە.
چۆن بتوانم تیمی پەیوەندیدار لە کێشەیەک لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ئاگاداربکەمەوە؟
بۆ بەرزکردنەوەی هەر کێشەیەک دەربارەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، بۆ نموونە، تێکچوونی ئامێر یاخود بەردەست نەبوونی پارە، تکایە پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاری هاوبەشانی سەر بە بانکی هەڵبژێردراوت بکە و ئەم زانیاریانەیان پێبدە: ناونیشانی ئامێرەکە و پوختەیەک دەربارەی کێشەکە. ئەم زانیاریانە یارمەتیدەردەبن لە چارەسەرێکی گونجاو و خێرا بۆ کێشەکە.
سەلامەتی و ئاسایشی ئامێری ئەی تی ئێم
پێویستە چی بکەم ئەگەر چالاکی یان ئامێری گومانلێکراو ببینم لەشوێنی ئامێری ڕاکێشانی پارە؟
ئەگەر هەر چالاکی یاخود ئامێرێکی گومانلێکراوت بینی لەسەر ئامێرێکی ڕاكێشانی پارە، بۆ نموونە ئامێری Skimmer، دووربکەوە لەبەکارهێنانی ئامێری ڕاکێشانی پارەکە و بەزووترین کات بەشی خزمەتگوزاری بانکەکەت ئاگاداربکەوە، هەروەها گرنگە کە ناونیشانی ئامێری ڕاکێشانی پارەکە دیاریبکەیت و پوختەیەک بدەی دەربارەی کێشەکە. بۆ سەلامەتی خۆت، ژمارەی نهێنی PIN بپارێزە و ئاگاداربە لە بەکارهێنانی هەر هاوپێچێک یاخود ئامێرێکی گومانلێکراو لەشوێنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە.
چون دڵنیابم لە سەلامەتی و پارێزراوی مامەڵەکانم لەسەر ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە؟
بۆ پارێزگاریکردن لە سەلامەتی مامەڵەکانت لەکاتی بەکارهێنانی ئامێری ڕاکێشانی پارە، تکایە هەمیشە ژمارەی نهێنی PIN بپارێزە و ڕێگامەدە کەس ژمارە نهێنیەکەت بزانێت. هەروەها ژمارە نهێنیەکەت لەگەڵ کەس هاوبەشی مەکە، تەنانەت کەسانی نزیک. هەروەها، بەبەردەوامی ئاگاداری دەرخستە ئابووریەکانی هەژمارەکەت ببە بۆ ئاگاداربوون لەهەر جووڵەیەکی نائاسایی و گومانلێکراو. بۆ سەلامەتی زیاتر، تکایە هەوڵبدە ئەو ئامێری ڕاکێشانی پارانە بەکاربهێنە کە لەشوێنی ڕووناکە و خەڵک لەدەورووبەریدا هەیە. ئەگەر، هەر شتێکی سەیرت ئاماژەکرد وەک پارچەیەکی نەبستراو لەسەر ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، تکایە مامەڵەکەت ئەنجام مەدە و کێشەکە بۆ بەشی خزمەتگوزاری بانکەکەت ڕوونبکەەوە.
بۆ پاراستنی کارتەکەت و ژمارەی نهێنی PIN لە دزی و ساختەکاری، هەمیشە کارتەکەت بپارێزە لەوەی کەس بیبینێت یاخود وێنەی بگیرێت لەکاتی ئەنجامدانی مامەڵەکانت. هەرگیز کارتەکەت یاخود ژمارەی نهێنی PIN هاوبەشی مەکە و ژمارەی نهێنیەکەت لەشوێنیک مەنووسە کە بائاسانی بدۆزرێتەوە. بۆ سەلامەتی زیاتر، بەبەردەوامی ئاگاداری دەرخستە ئابوورییەکانی هەژمارەکەی خۆتبە بۆ ئاگاداربوون لەهەر چالاکیەکی نائاسایی، هەروەها مامەڵەکانت لەشوێنی ڕووناک ئەنجامبدە. ئەگەر هەر چالاکیەکی نائاساییت ئاماژەکرد وەک ئامێری نەناسراو و گومانلێکراو لەسەر ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، تکایە مامەڵەکەت ئەنجام مەدە و پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری هاوبەشانی بانکەکەت بۆ چارەسەریێکی خێرای کێشەکە.
پێویستە چی بکەم ئەگەر ڕووکار یان دوگمەکانی سەر ئامێری ڕاکێشانی پارە کاریان نەکرد؟
ئەگەر ڕووکار یاخود دوگمەکانی ئامێری ڕاکێشانی پارە کاریان نەکرد، تکایە دووربکەوە لەئەنجامدانی هەر مامەڵەیەک و کارتەکەت داخڵی ئامێرەکە مەکە. پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاری بانکەکەت بکەو زانیاری پێویست وەک ناونیشانی ئامێرەکە و پوختەی کێشەکە بدە بە بەشی خزمەتگوزاری. بۆ سەلامەتی خۆت، تکایە دووربکەوە لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لەلایەن خۆتەوە چونکە ئەم کردارە لەوانەیە کێشە لە مامەڵەکاتدا درووستبکات.
پێویستە چی بکەم ئەگەر كارتەکەم زیانی پێگەیشتبێت یاخود زانیاریەکانی سەری کاڵبێتەوە؟
ئەگەر کارتەکەت زیانی پێگەێشتبێت یاخود زانیارییەکانی سەری کاڵ بۆتەوە، تکایە پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاری بانکەکەت بکە بۆ داواکردنی کارتێکی دیکە. بانکەکان لەوانەیە داوای داواکارییەکەی فەرمی بکەن بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە و لەگەڵیشیدا داوای کرێیەکی دیاریکراو بکەن بۆ پڕۆسەکە. دەتوانی داوای کارتی نوێ بکەی بەشێوەی ئۆنڵاین، لەڕێگای بەشی خزمەتگوزاری بانک یاخود سەردانیکردنی بانک.
چۆن بتوانم ڕێگری بکەم لەوەی کارتەکەم گیربخوا لەناو ئامێری ڕاکێشانی پارە؟
بۆ ڕێگریکردن لە گیرخواردنی کارتەکەت لەناو ئامێری ڕاکێشانی پارە، دڵنیابەوە لەوەی کارتەکەت لە دۆخێکی گونجاودایە: نەبوونی نووشتانەوە، درز یان هەر زیانێک بەچاو ببینرێت. کارتەکەت بەڕێکی بخەرە ناو ئامێری ڕاکێشانی پارەکە تاوەکو بتوانی بەئاسانی کارتەکەت بۆ بگەڕێتەوە لەکاتی کۆتایهاتن بە مامەڵەکەت. هەروەها، ئاگاداربەوە لەوەی ژمارەی نهێنی PIN بەتەواوی دەنووسیت: ئەگەر ژمارەی نهێنی هەڵە زیاتر لە ٣ جار داخڵ بکەی، ئەوا ئامێری ڕاکێشانی پارە ڕاستەوخۆ کارتەکەت هەڵدەگرێت بەهۆکاری پارێزگاری لە زانیاریەکانی هاوبەش. ئەگەر کارتەکەت نیشانەی زیان یاخود تێکچوونی هەبێت، تکایە هەوڵبدە داوای کارتێکی نوێ بکەیت لە بانکەکەت بۆ خۆپاراستن لەم جۆرە کێشانە.
ئایا دەتوانم کارتەکەم بۆ شێوازی پارەدانی جۆراوجۆر بەکاربهێنم؟
بەڵێ، کارتەکەت دەتوانرێت بۆ کۆمەڵێک شێوازی پارەدان سوودی لێوەربگیرێت، بۆ نموونە، ئامێرەکانی خاڵی پارەدان POS لە شوێنە بازرگانییەکان و هەروەها پارەدان بەشێوازی ئۆنڵاین کە لەگەڵ تۆڕی VISA و MasterCard پەیوەستن. دەتوانی زانیاری پێویست دەربارەی شێوازەکانی پارەدان و ئەو کرێەی دەکەوێتە سەر هەر مامەڵەیەکی پارەدان وەربگریت لەڕێگای پەیوەندیکردن بە بەشی خزمەتگوزاری بانکی هەڵبژیردراو .
خزمەتگوزاریەکانی هەژماری بانکی
کام جۆر هەژماری بانکی بۆ سوودمەندان بەردەستە؟
پرۆگرامەکە ڕێگا دەدات بە کردنەوەی هەژماری هەنوکەیی، پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری کڕیار لە بانکەکەی خۆت بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی هەموو جۆرە هەژمارە بەردەستەکان بۆ نموونە، هەژماری پاشەکەوتکردن.
چۆن بزانم هەژمارەکەم چەند پارەی تیایە؟
بەکارهێنانی ئامێری ئەی تی ئێم دەتوانیت بزایت باڵانسی پارەکەت چەندە یان بە بەکارهێنانی ئۆنڵاین بانکینگ یان مۆبایل بانکینگ، یان پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری کڕیار لە بانکەکەی خۆت.
چۆن هەژماری بانکەکەم بگوازمەوە بۆ بانکێکی تر؟
هەرکاتێك بتەوێت دەتوانیت هەژماری بانکەکەت بگوازیتەوە بۆ بانکێکی دیکە. تەنها پێویستت بەوەیە کە هەژمارێکی بانکی نوێ بکەیتەوە لەو بانکەی کە تۆ دەتەوێت و دەبێت بەڕێوەبەری يەکەی ژمێرياریت ئاگادار بکەیتەوە. بەڕێوەبەری يەکەی ژمێرياریت بەڕێوەبەری هەژماری_من ئاگادار دەکاتەوە بۆ گواستنەوەی هەژمارەکەت بۆ بانکە نوێیەکە.
چۆن زانیاری کەسیم یان وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنم نوێ بکەمەوە؟
بۆ نوێکردنەوەی زانیاری کەسیت پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری کڕیار لە بانکەکەی خۆت یان بۆ یارمەتی زیاتر سەردانی لقی بانکەکەت بکە
ئایا دەتوانم چەکی بانکی بخەمە ناوهەژماری سوودمەندیەتیم؟
بەڵێ دەتوانیت چەکی بانکی بخەیتە ناو هەژمارەکەت. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم بابەتە پەیوەندی بکە بە بانکەکەی خۆت
مامەڵە بانکیەکان
ئایا دەتوانم پارە بگوازمەوە بۆ هەژماری دیکە یا خود بانکێی دیکە؟
بەڵێ دەتوانیت پارە بگوازیتەوە بۆ هەژمارێکی دیکە لەناو هەمان بانك یا خود بۆ بانکێکی دیکە، ئەمەش پەیوەستە بە سنوورداری و تێچووی مامەڵەکان.
ئایا دەکرێت کارتی بانکی بۆ پارەدانی پسولەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان بەکاربهێنرێت؟
حکومەتی هەرێم کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کارتی بانکی بەکاربهێنرێت بۆ پارەدانی پسولەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان. کاتی کە ئەم جۆرە خزمەتگوزاریانە دابینکران سەرجەم هاووڵاتیان و نیشتەجێبوان ئاگادار دەکرێنەوە .
بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریە بانکیەکان
ئایا سوودمەندان دەتوانن قەرز وەربگرن؟
شایستەیی بۆوەرگرتنی قەرز و ئاسانکارییەکانی کرێدیت پەیوەستە بە رێکارەکانی بانکەکە و هەڵسەنگاندنی کرێدیتی تاکەکەسی. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە بانکەکەت بکە.
چ جۆرە قەرزێك بەردەستە بۆ سوودمەندان؟
پێشکەشکردنی قەرز و ئاسانکارییەکانی کرێدیت لە نێوان بانکەکاندا جیاوازدەبێت. بۆ زانیاری لەسەر بەرهەمە بەردەستەکان کە بۆ تۆ دەگونجێت پەیوەندی بە بانکەکەت بکە.
خزمەتگوزاریەکانی مۆبایل بانکینگ و ئۆنڵاین بانکینگ
ئایا دەتوانم بە ئۆنلاین یان لە ڕێگەی ئەپی مۆبایلەوە بچمە ناو هەژمارەکەم؟
زۆرێک بانکەکان خزمەتگوزاری دیجیتاڵی پێشکەش دەکەن، وەک ئۆنلاین بانکینگ و مۆبایل بانکینگ، بۆ چوونە ناو هەژمارەکەت و بەڕێوەبردنی. پەیوەندی بە بانکەکەت بکە بۆ زانینی بژاردە بەردەستەکان و ڕێنماییەکان
بەردەستبوونی جزدانی ئەلیکترۆنی (mobile wallets) و خزمەتگوزاری پارەدانی دیجیتاڵی بەندە بە بانکەکەت و ئەو خزمەتگوزارییە تایبەتانەی کە پێشکەشیان دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزارییە گونجاوەکان پەیوەندی بە بانکەکەتەوە بکە.
بەکارهێنانی کارتی بانکی
چی بکەم ئەگەر کارتی بانکیم دزرا یان ژمارەی نهێنی بەکارهێنانی کارتەکەم لێ ئاشکرا بوو؟
لە کاتێک دا کارتی بانکیت دزرا یان ژمارەی نهێنی بەکارهێنانی کارتەکەت لێ ئاشکرا بوو بە خێرایی پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری کڕیار لە بانکەکەی خۆت. ئەوان زانیاری تەواوت پێدەدەن بۆ ئەوەی هەژمارەکەت بپارێزیت.
چۆن دەتوانم ژمارەی نهێنی بەکارهێنانی کارتی بانکیم بگۆڕم؟
دەتوانیت ژمارەی نهێنی بەکارهێنانی کارتەکەت بگۆڕیت هەر لە ئامێری ئەی تی ئێمی سەر بە بانکی خۆت یان بە بەکارهێنانی ئۆنڵاین بانکینگ یان مۆبایل بانکینگ یان سەردانی لقی بانکەکەت بکە.
پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری کڕیار لە بانکەکەی خۆت بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەیت کە کارتەکەت بزر بووە یان تێکچووە و داوای کارتێکی نوێ بکە. بۆ وەرگرتنی ژمارەی نهێنی بەکارهێنانی کارتی بانکی نوێ هەنگاو بە هەنگاو ڕێنماییەکانی بانکەکە جێبەجێ بکە.
تێچووەکان
ئایا بەشداریکردن لە پرۆگرامی هەژماری_من هیچ پارەی تێدەچێت؟
ناو تۆمارکردن بۆ پرۆگرامی هەژماری_من و کردنەوەی هەژماری بانکی بەخۆڕاییە. تەنها دوو جۆر تێچوون هەیە بۆ ئەوەی هەژماری بانکیت هەبێت:
(١) تێچووی سەرپەرشتیکردنی هەژماری بانکیت: مانگانە بانکەکەت تەنها ٢٥٠٠ دیناری عیراقیت لێدەستێنێ بۆ سەرپەرشتیکردنی هەژماری بانکیت. بەڵام هەندێك تێچووی ناڕاستەوخۆ هەیە کە دەتوانیت کەمیان بکەیتەوە وەك، هەقی دەفتەری چێك و هەقی ڕێگا بۆ چوون بۆ بانکە گشتیەکان.
(٢) تێچووی ئەو بەرهەمە داراییانەیە ئەگەر تۆ بڕیارت دا بەکاریان بهێنیت بۆ نموونە، تێچووی وەرگرتنی قەرزی کەسی یان قەرزی خانووبەر.
ئایا مووچەکانمان هیچ پارەی لێدەبڕدرێت؟
بانکەکەت مانگانە تەنها ٢٥٠٠ دیناری عێراقی لە مووچەکەت دادەبڕدرێت ئەمەش بۆ سەرپەرشتیکردنی هەژمارەکەتە. بەڵام تێچووی ناڕاستەوخۆ وەك هەقی دەفتەری چێك و هەقی ڕێگا بۆ چوون بۆ بانکە گشتییەکان.
ئایا دەرهێنانی پارەی کاش لە ئامێری ئەی تی ئێم هیچ پارەی تێدەچێت؟
ڕاکێشانی پارە لە ئامێری ئەی تی ئێم لە بانکی خۆت هیچ پارەی تێناچێت، بەڵام ڕاکێشانی پارە لە ئامێری ئەی تی ئێمی سەر بە بانکێکی جیاواز 0.4%ی تێچوونی دەبێت
ئایا پرسیارکردن لە باڵانس یان مامەڵەی تری جگە لە پارە هیچ پارەی تێدەچێت؟
پرسیارکردن لە باڵانس یان هەر مامەڵەیەکی تر کە پەیوەندی بە پارەی کاش نیە دەبێت لە سەرجەم بانکەکاندا بەخۆڕایی بێت. پرسیار لە بەشی خزمەتگوزاری کڕیار لە بانکی خۆت بکە بۆ زانیاری وەرگرتن دەربارەی هەندێك لە تێچووە تایبەتەکان.
سکاڵا و ڕاووبۆچونەکان
چۆن سکاڵا لەسەر ئەو خزمەتگوزارییە بانکییانە تۆمار بکەم کە پێشکەشم دەکرێن وەك سوودمەندێك؟
بۆ تۆمارکردنی هەر سکاڵایەك پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری کڕیار لە بانکەکەی خۆت، یان سەردانی ماڵپەڕەکەیان بکە، یا خود سەردانی لقی ناوچەکەت بکە.
ئەگەر هەر گرفتێکم هەبێت لەگەڵ #هەژماری_من ئایا چەندی پێدەچێت تا چارەسەر دەکرێت؟
تیمی خزمەتگوزاری چاودێری #هەژماری_من کاردەکەن بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە هەموو گرفتەکان زوو چارەسەر دەکرێن و ئەگەر بکرێت لە کاتی ڕوودانیان چارەسەر بکرێن. ڕەنگە ماوەی چارەسەرکردنیان جیاواز بێت بەپێی سروشتی کێشەکە بە شێوەیەکی گشتی دەبێت لە ماوەی ٣ ڕۆژدا وەڵامێك بۆ بەدواداچوونی گرفتەکەت وەربگریت.
ئەی ئەگەر سکاڵاکەم بەوشێوەیە یەکلایی نەکرا کە من پێی ڕازی بم؟
ئەگەر بریکاری سەنتەری پەیوەندیکردن نەیتوانی کێشەکەت بە دڵی تۆ چارەسەر بکات دەتوانیت پێیان بڵێیت کە تۆ کێشەکەت دەگەیەنیتە بەڕێوەبەری بەشی چاودێری.
ئەگەر لە کۆتاییدا کێشەکەت چارەسەر کرا بەڕێوەبەرەکە ڕاووبۆچوونی تۆ دەربارەی کێشەکەت وەردەگرێت و دەستنیشانی ئەم جۆرە گرفت و بوارانە دەکات کە دووبارە دەبنەوە بۆ باشتر کردنی خزمەتگوزاریەکە لە داهاتوودا.
ئایا چۆن ڕاووبۆچوونی خۆم دەربارەی پرۆگرامەکە دەرببڕم ؟
دەتوانیت ڕاووبۆچوونی خۆت پێڕابگەیەنیت لە ڕێگەی ئایکۆنی "پەیوەندیمان پێوە بکەن" لە مالپەڕی #هەژماری_من لە https://myaccount.gov.krd
ئایا چۆن ڕاووبۆچونەکانم بەکاردەهێنرێت؟
ڕاووبۆچوونەکانت گرنگن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی پێویستیان بە پەرەپێدان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆژەکە.