وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ زامنکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستانیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی هەژماری من ـەوە دەستیکردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن بۆ بەدیهێنانی گشتگیری دارایی بۆ هاوڵاتییان. ئەم پڕۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات و دەبنە خاوەن ئازادی زیاتری تاکەکەسی.
هەژماری من دەستیکردووە بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامانجی هەژماری من ئەوەیە کە زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لەم پرۆسەیەدا تۆماربکات بۆ ئەوەی زەمینەسازی بۆ سیستەمێکی بانکی بەهێزتر و گشتگیرتر بکات.
پڕۆژەی "هەژماری من" بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری بانکی ناوەندی عێراق جێبەجێ دەکرێت.